(ABNA24.com)مەریوان هەڵەبجەیی لە چاپ و بڵاوکردنەوەی وەرگێرانی نوێ ترین بەرهەمی بەختیار عەلی بە ناوی " دەریاس و لاشەکان" بە زمانی فارسی و لە ژێر ناوی "دریاس و جسدها" هەواڵی دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەریوان هەڵەبجەیی ڕایگەیاندووە کە تا دوو حەوتەی دیکە کتێبی "دریاس وجسدها " بەرهەمی ساڵی ۲۰۱۸ی بەختیار عەلی بە وەرگێڕانی فارسی لە ۲۰۰ لاپەڕەدا و لەسەر ئەرکی بڵاڤگەی سالس بڵاو دەبێتەوە.
وەرگێڕی بەرهەمە کانی بەختیار عەلی بۆ سەر زمانی فارسی بە هەواڵنێرانی وت: ئەم بەرهەمەی بەختیار زۆر جیاوازە لەگەڵ بەرهەمەکانی تری.
پێشتر خودی بەختیار عەلی وتبووی: ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان ئاوڕدانەوەیەکی ئەدەبییە لە ئێستای ژیانی سیاسی و لە ڕابوردووشمان. تێکستێکە خوێنەر دەخاتە بەردەم ئەو پرسیارە : ئایا تۆ وەک مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆت کەوتوویت، یان تەنیا بەدوای تارماییەکدا دەڕۆیت؟. هەموو ئەمانە وەک کارەکانی پێشووی نوسەر، لە فەزایەکی پڕ ڕوداو و پڕ لە چاوەڕوانیدا ڕوودەدەن. دەریاس و لاشەکان کارێکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئێستای ژیانمانەوە هەیە.
/129